کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی زێر لەبازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد

.

10:36 PM - 01/07/2020

بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی حاڵەتە تۆماركراوەكان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا و ئەگەری دووبارە داكشانەوەی ئابوری سەر لەنوێ‌ خواستی وەبەرهێنەران بۆ كڕینی زێر زیادیكردۆتەوەو بەو شێوەیەش نرخی زێر بەرزترین ئاستی لەماوەی 8 ساڵی رابردوودا تۆماركرد.
لەو چوارچێوەیەشدا نرخی هەر ئۆنسەیەك لە زێر لە مامەڵەخێراكانی بۆرسەی جیهانیدا بە رێژەی سەدا (سفر) پۆینت 2 بەرزبونەوەی تۆماركردو گەیشتە هەزارو (783) دۆلارو 52  سەنت كە ئەوەش بە بەرزترین نرخی تۆماركراوی ئەو كانزایە دادەنرێت لەماوەی 8 ساڵی رابردوودا.
هەروەك لە گەڵ زێردا نرخی بەشێكی تر لە كانزا گرانبەهاكان گۆرانكاریان بەسەرداهاتووەو لەو چوارچێوەیەشدا نرخی زیوو بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 6 نرخەكەی پێشووی بەرزبۆتەوە و فرۆشی یەك ئۆنسەی گەیشتۆتە (18) دۆلارو (24) سەنت ئەمە لە كاتێكدا نرخی پلاتینیش بەرێژەی سەدا یەك بەرزبۆتەوەو بە 824 دۆلار و 24 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەك مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە