کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داخستن و گرفتەكانی هەناردەی نەوت لە لیبیا بەردەوامە

.

10:32 PM - 01/07/2020

ژمارەیەك هۆزی لیبیای لایەنگر بۆ (خەلیفە حەفتەر) فەرماندەی سەربازی خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە داوایانكرد كۆتایی بەو گەمارۆیانە بهێنرێت كە بەهۆی شەری ناوخۆیی ئەو وڵاتەوە خراونەتە سەر پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگە نەوتیەكانی ئەو وڵاتە.
هاوكات لە راگەیەندراوێكی كۆبونەوەی ئەو هۆزانەدا لە (زاویتە) ئەوە خراوەتەروو: كە رەزامەندی وەرگیراوە بۆ كردنەوەی بەندەرە نەوتیەكان بەو ئامانجەی بتوانرێت دووبارە دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكان بكرێت، ئەمە لەكاتێكدا ئەو وڵاتە لەسەرەتای ئەمساڵەوەو بەهۆی رێگری لەهەناردەكردنی نەوت زیاتر لە 6 ملیار دۆلار داهاتی ئەو بەرهەمەی لە دەستچووە.

TFmrIapPlMc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە