کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق تا 15 ی تەمموز درێژكرایەوە

.

09:52 PM - 01/07/2020

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی تا 15 ی تەموز درێژكردەوە.
لەو بارەیەوە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی ئاگاداری نامەیەكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا: لەچوارچێوەی رێكارە خۆپارێزییەكان و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق تا 15ی 7 ی 2020 درێژكراوەتەوە, دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی ئاماژەی بەوەشداوە: بڕیاری راگرتنەكە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سور و سەربازی و یارمەتییە تەندروستی و فریاگوزارییەكان و بارهەڵگر(كارگۆ) ناگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە