کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بە سەر 127 كارتۆن حەبی قاچاغدا

.

08:58 PM - 01/07/2020

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی, بەمەبەستی  پاراستنی سەروماڵ و تەندروستی هاوڵاتیان و ڕێگریكردن لە  هێنانە ناوەوەی هەر جۆرە دەرمانێك و پێداویستیەكی پزیشكی بە ڕێگەی قاچاخ و نایاسایی و بەدەر لە ڕٍێنمایی و چاودێریی تەندروستی كە كاریگەری خراپ بۆ  سەر تەندروستی هاوڵاتیان دروست دەكات, لە شارۆچكەی ناڵپارێز پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر توانیان لە ڕۆژی ( 1/7/2020)  لە گوندی (وشیاری) سەر بە شارۆچكەی ناڵپارێز  دەستبگرن بەسەر بڕی ( 127)  سەد و بیست و حەوت كارتۆن حەب كە هەندێكیان لەناو پاكەت و  ئەوانی تریان لە ناو شوشەدابوون و بە شێوەیەكی نایاسایی و بەدەر لە ڕێنمایی و چاودێریی تەندروستی لە ڕێگەی  قاچاخەوە  ویسترابوو بهێنرێـتە ناو هەرێمی كوردستان, سەرجەم مەوادە دەست بەسەراگیراوەكان   بەر لە  خستەنازاڕ و هەوڵدان بۆ ساغكردنەوەیان دەستیان بەسەرداگیرا و ڕێكاری یاسایی لە بەرامبەریان گیرایەبەر و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە