کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تاران: واشنتۆن لە پێگەیەكی وادا نییە تیرۆریستان بناسێنێت

.

02:36 PM - 01/07/2020

عەلی رەبیعی وتەبێژی حكومەتی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وەڵامی تۆمەتەكانی ئەمریكای دایەوە كە باس لەوە دەكات وڵاتەكەی پشتیوانی لە تیرۆر دەكات و رایگەیاند: ئەمریكا ئەوەندە بەتوانا نییە نمونەی تیرۆر بناسێنێت و هیچ دەسەڵاتێكیش رێگەی پێ نەداوە ئەو كارە بكات.
وتەبێژی حكومەتی ئێران تەئكیدی لە رۆڵی وڵاتەكەی لەبەرەنگاربوونەوەی  تیرۆركردەوە و رایگەیاند: ئێران رۆڵی گرنگی هەبووە لە جەنگی دژ بە تیرۆر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە