کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەیەكە ئاگر پووش و پاوەنەكانی پاوە دەسوتێنێت

.

02:34 PM - 01/07/2020

نزیكەی هەفتەیەكە بەبەردەوامی پووش و پاوەنەكانی شاری پاوەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەسوتێت، هەرچەندە رۆژانە بەردەوام ژینگە پارێزان هەڵمەتی جۆراوجۆر دەكەن بۆ كوژاندنەوە، بەڵام بەهۆی چڕی ئاگرەكە تائێستا نەتوانراوە كۆنترۆڵ بكرێت و 3 كەسیش لەكاتی هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە گیانیان لەدەستداوە.
بەوتەی هاوڵاتیانی شاری پاوە زیاتر لە 100 هێكتاری زەوی كشتوكاڵی سوتاون، سەرباری نەبوونی كەلوپەل و پێداویستی یەكێك لەهۆكارەكانی كۆنترۆڵ نەكردنی ئاگرەكەش سەختی ناوچە شاخاوییەكانی دەوروبەری شارەكەیە كە  تیمەكانی فریا گوزاری ناتوانن ئاگر بڕ دروست بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە