کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشمەرگەیەك كۆتایی بەژیانی هێنا

.

08:14 PM - 30/06/2020

پێشمەرگەیەك كۆتایی بەژیانی هێنا     

پێشمەرگەیەك لەشاری سلێمانی كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، بەپێی زانیارییەكان ئەو پێشمەرگەیە تەمەنی 40 ساڵبووە و خەڵكی گوندی مێرگەسەر سەر بە بالیسان و خاوەنی چوار منداڵە و بەچەك كۆتایی بەژیانی هێناوە.
لای خۆیەوە عەمید ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەكان حەفتا هەواڵی خۆكوشتنی ئەو پێشمەرگەیەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند سەعات 4ی بەیانی ئەمڕۆ پێشمەرگەكە لە كاتی پاسەوانیدا فیشەكێكی بەخۆیەوە ناوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە ، سەبارەت بەهۆكاری خۆكوشتنی پێشمەرگەكە وتەبێژی هێزەكانی حەفتای پێشمەرگە تەئكیدیكردەوە كە چاوەڕێی لێكۆڵینەوەكانن و هۆكارەكەش تائێستا نەزانراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە