کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی رێنمایی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەركرد

.

06:39 PM - 30/06/2020

وەزارەتی دارایی رێنمایی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەركرد
وەزارەتی دارایی‌و ئابووری هەرێمی كوردستان دوو رێنمایی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەركرد‌و بەپێی رێنماییەكانیش هیچ خزمەتێك بۆ هیچ كەسێك هەژمار ناكرێت ئەگەر بەپێی یاسا نەكرابێت‌و هەر پلەیەكیش بەدەر لە یاسا درابێتە مووچەخۆر هەڵدەوەشێندرێتەوە.
وەزارەتی دارایی گشتاندنی بۆ دوو رێنمایی دارایی كرد، كە بە ژمارە (12)‌و (13) ئاراستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردون، كە تیایدا وردەكاری خزمەت‌و پلەی وەزیفی‌و خانەنشینی لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی روونكردۆتەوە.
بەپێی رێنماییەكان هەر پلەیەك بەدەر لەیاسا درابێتە فەرمانبەران‌و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێتەوە‌و پلەی شایستە بەخۆی پێ دەدرێت، هیچ خزمەتێكیش بۆ هیچ فەرمانبەرێك هەژمار ناكرێت ئەگەر بەدەر لەیاسا پێشتر بۆی هەژمار كرابێت‌و دەبێت لە چوارچێوەی یاسا كارپێكراوەكان رێكبخرێنەوە.
هەروەها دەبێت هەموو دامەزراوەكان پێداچوونەوە‌و رێكخستنەوە بۆ مووچە‌و پلە‌و ناونیشانی هەموو مووچەخۆران بكەن، رێكخستنەوەكانیش بەپێی ساڵی خزمەتی راستەقینە‌و بڕوانامە‌و ئەو خزمەتە دەبێت كە بەپێی یاسا بەركارەكان هەژماركراوە. رێكخستنەوەكە هەموو مووچەخۆرانی حكومەت لەبواری خزمەتی شارستانی‌و پێشمەرگایەتی‌و هێزەكانی ئاسایش‌و ناوخۆ دەگرێتەوە‌و لەسەر هەموویان جێبەجێ دەكرێت.
رێنماییەكان فەرمانی پێویستی لەبارەی خانەنشینانەوە تێدایە‌و داواكراوە لەسەر بنەمای شایستەبوونی دارایی‌و پشتبەستوو بە فۆرمی بایۆمەتری، مافی خانەنشینی هەژمار بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە