کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندی عیراق رێژەی سوودی سەر قەرزی بچووك كەمدەكاتەوە

.

06:34 PM - 30/06/2020

بانكی ناوەندی عیراق رێژەی سوودی سەر قەرزی بچووك كەمدەكاتەوە
بانكی ناوەندی عیراق بڕیاریدا رێژەی وەرگرتنی سووی بانكی لەسەر قەرزی بچووك‌و مامناوەند كەمبكاتەوە، لەپێناو هاندانی گەشەی ئابووری كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیانی پێگەیشتووە.
(عەلی تاریق) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، چالاكی ئابووری لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیووە، چونكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیانێكی زۆر بەر ئابووری جیهان كەوتووە‌و داهاتەكانی عیراقیش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە كەمبۆتەوە، لەبەرئەوە بانكی ناوەندی بڕیاریداوە وەكو پاڵپشتی لە گەشەی ئابووری وڵات، رێژەی سووی بانكی كەمبكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كەمكردنەوەی سوود بەجۆرێكە كە ئەو قەرزانەی بڕەكەیان تاوەكو 20 ملیۆن دینارە، رێژەی سوودەكەی لەسەدا 4 پۆینت 8وە بۆ لەسەدا 3 پۆینت 5 كەمكراوەتەوە، ئەو قەرزانەش كە لە 21 ملیۆن دینار زیاترن رێژەی سوودەكەی لەسەدا 6 پۆینت 3وە بۆ لەسەدا 4 كەمكراوەتەوە.
كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە، بانكی ناوەندی بەنیازە وەرگرتنەوەی قیستی قەرزی تایبەت بە پڕۆژەكانی گەشتوگوزار‌و هۆتێل‌و چێشتخانەكان دوابخات، لەبەرئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كارەكانیان وەستاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە