کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە 11 ملیار دۆلار زیانی لێكەوتووە

.

06:32 PM - 30/06/2020

عیراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە 11 ملیار دۆلار زیانی لێكەوتووە
بەگوێرەی ئامارەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا‌و بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، حكومەتی عێراق نزیكەی 11 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە.
كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، عیراق لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 409 ملیۆن و 96 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە‌و كۆی داهاتەكەشی 15 ملیار‌و 391 ملیۆن دۆلار بووە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە لەهەمان ماوەی ساڵی رابردوودا 423 ملیۆن‌و 284 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتبوو، هەروەها كۆی داهاتەكەشی 26 ملیار و 275 ملیۆن دۆلار بوو.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان‌و ڕاگرتنی بەشێكی زۆری چالاكییە ئابوورییەكان، لەسەرەتای مانگی ئادارەوە خواست لەسەر نەوتی خاو بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی، نرخەكەشی نزمترین ئاستی خۆی تۆماركرد، ئەمەش زیانێكی زۆری لەو وڵاتانەدا كە پشتیان بە فرۆشتنی نەوت بەستووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە