کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆشكی سپی: ئابووری ئەمریكا بەرەو بوژانەوە دەچێت

.

06:26 PM - 30/06/2020

كۆشكی سپی: ئابووری ئەمریكا بەرەو بوژانەوە دەچێت
(لاری كودلۆو) راوێژكاری ئابووری كۆشكی سپی‌و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئابووری نیشتمانی ئەمریكا رایگەیاند، ئابووری ئەمریكا بەرەو بوژانەوە هەنگاو دەنێت‌و چالاكییە ئابوورییەكانیش دوای داخستنیان بەهۆی كۆرۆناوە، دووبارە دەستیان پێكردۆتەوە.
(كودلۆو) راشیگەیاند، لە كاتی ئێستادا بارودۆخەكە زۆر باشە‌و ئێمە بەرەو بوژانەوەیەكی ئابووری بەهێز دەڕۆین.
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئابووری نیشتمانی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی سەرەكی ئیدارەی ترەمپ بریتیە لە پێشكەش كردنی هاوكاری بۆ هاندانی ئەمریكیەكان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.
هاوكات (تورستن سلوك) گەورە شرۆڤەكاری ئابووری لە دۆیچە بانك رایگەیاند، لەسەدا 47ی ئەمریكیەكان لە ئێستادا كاریان نییە‌و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ماڵەكانیان ماونەتەوە، بۆ گەڕانەوەی ئەو كرێكارانەش بۆ سەر كارەكانیان، ئەمریكا پێویستی بە ڕەخساندنی 30 ملیۆن هەلی كار هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە بێكاری لە ئەمریكا گەیشتۆتە بەرزترین ئاستەكانی، چونكە نزیكەی نیوەی هێزی كاری ئەو وڵاتە بەهۆی كۆرۆناوە بێكار بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە