کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسره‌ت ره‌سوڵ پیرۆزبایی له‌حزبی شیوعی ده‌كات

.

05:07 PM - 30/06/2020

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌...
به‌ڕێز: سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و دۆست و لایه‌نگرانی حزبی شیوعی كوردستان
له‌ (٢٧)ه‌مین ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، هیواخوازم له‌پێناو مافه‌كانی گه‌لیكورد و دۆزه‌ ره‌واكه‌ی به‌رده‌وام بن له‌ خه‌بات.
حزبی شیوعی كوردستان وه‌ك حزبێكی تێكۆشه‌ری كوردستان له‌ماوه‌ی ساڵانی خه‌باتدا و پێشتریش له‌ڕێگای حزبی شیوعی عێراق وه‌كحزبێكی تێكۆشه‌ر خه‌باتی كردووه‌و له‌پێناو مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان هاوشانی هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان تێكۆشاوه‌و جێ په‌نجه‌ی به‌ خه‌باتو قوربانیدانه‌وه‌ دیاره‌و ئومێده‌وارم له‌داهاتووشدا به‌هه‌مان ڕۆحیه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وام بن له‌ خه‌بات.

له‌ ساڵڕۆژی ڕاگه‌یاندنی حزبه‌كه‌تان، وێڕای به‌رزنرخاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان، له‌پێناو كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ژیان وگوزه‌رانی هاووڵاتیان و یه‌كده‌نگی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وحزبی شیوعی كوردستان ده‌كه‌مه‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نین وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانو زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان په‌ره‌ پێ ده‌ده‌ین.


كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە