کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیمیۆنی باس لە یارییەكەی بەرشەلۆنە دەكات

.

02:18 PM - 30/06/2020

سیمیۆنی باس لە یارییەكەی بەرشەلۆنە دەكات
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ئاماژەی بە ئاست بەرزی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنەی ركابەری دەكات و پێش رووبەرووبونەوەكەی ئەمشەویان یانە كەتەلۆنیەكە بە باشترین یانەی جیهان هەژمار دەكات.
  ئەتلەتیكۆ مەدرید لە دوایین پێنج یاری خۆیدا چوار بردنەوە و یەكسانبوونێكی تۆماركردووە هەربە هۆیەشەوە بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی لالیگا سەركەوت .
   لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینیە رەتیكردەوە لێدوان  لەسەر كێشە ناوخۆییەكانی یانەی بەرشەلۆنە بدات و لەبەرامبەریشدا ستایشی تواناكانی ماركۆس یۆرێنتی یاریزانی یانەكەی كرد كە لە دوایین 9 گۆڵی رۆخیبلانكۆس رۆڵی لە 7 گۆڵدا هەبووە  .
سیمیۆنی ووتیشی : یۆرێنتی لیۆنێل میسی یانەكەمان نیە ئەو لە یاریزانێكی ئاست مامناوەندەوە ووردە ووردە برەوی بە تواناكانی دەدا  كاتێكش لە یاریگادا تەنها 20دەقیقە دەردەكەوێت باشترین ئاست پێشكەش دەكات و چی لە توانایدا بێت پێشكەشی یانەكەی دەكات و هیواخوازیشین لەسەر ئەو ئاستە بەرزەی بەردەوام بێت و یارمەتی زیاتری یانەكەی بدات  سەبارەت بە یانەی بەرشەلۆنە سیمیۆنی دووپاتیكردەوە : لەوەی رووبەرووی باشترین یانەی جیهان دەبنەوە و روونیشیكردەوە یانە كەتەلۆنیەكە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا كۆنترۆڵی لالیگای كردووە و تا دوا ساتەكانیش لەسەر نازناوی ئەم وەرزە دەجەنگن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە