کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤالانسیا بەرەسمی سیلادێسی لە كارەكەی دوورخستەوە

.

02:02 PM - 30/06/2020

ڤالانسیا بەرەسمی سیلادێسی لە كارەكەی دوورخستەوە
بەرەسمی یانەی ڤالانسیای ئیسپانی ئەلبێرت سێلادێسی راهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و بە شێوەیەكی كاتیش سالڤادۆر گۆنزالێزی یاریزانی پێشووی  یانەكە ئەركی سەرپەرشتیكردنی ڤالانسیا لە ئەستۆ دەگرێت  ڤالانسیا لە دوایین 15 خاڵ تەنها 4 خاڵی بەدەستهێناوە و پێش راگیرانی لالیگا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زۆر نزیكبوو لەوەی بلیتێكی گەیشتن بە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەربكات  بەڵام بارودۆخی یانەكە لەدوای دەسپێكردنەوەی یارییەكانی لالیگا گۆڕانكاری بەسەردا هات و ئێستاش بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ پلەی هەشتەمی ریزبەندی لالیگای گرتووە .

 لە بەیاننامەیەكیشدا ئیدارەی یانە ئیسپانییەكە سوپاسی ئەلبێرت سیلایدیسی كرد و هیوای سەركەوتنی لە كارەكانی داهاتووی بۆ خواست  شایەنی باسە : پێش وەرگرتنی ئەركی سەرپەرشتیكردنی ڤالانسیا .
 سیلادیس هیچ ئەزموونێكی راهێنەرایەتی لەگەڵ یانە گەورەكان  نەبوو وە لە دوای هەفتەی سێیەمی لالیگا دوای دوورخستنەوەی مارسیلینۆ گارسیا تورال پۆستی راهێنەرایەنی یانەكەی وەرگرت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە