کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید گرێبەستی سیرجیۆ رامۆس نوێدەكاتەوە

.

02:00 PM - 30/06/2020

ریاڵ مەدرید گرێبەستی سیرجیۆ رامۆس نوێدەكاتەوە
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا پێشهاتێكی نوێیان سەبارەت بە چارەنووسی سیرجیۆ رامۆسی بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ریزی یانەی ریاڵ مەدرید ئاشكرا كرد  گرێبەستی ئەو بەرگریكارە ئیسپانییە لە هاوینی 2021 لەگەڵ میرینگی كۆتایی دێت و تا ئێستاش هەردوولا نەگەیشتوونەتە هیچ رێككەوتنێك .
سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانی ناوبراو  بە پێی هەواڵێكی بەرنامەی ئێل چیرینگتۆی بەناوبانگی ئیسپانی : ئیدارەی یانە مەدریدییەكە دوو پێشنیاری خستۆتە بەردەم سیرجیۆ رامۆس كە یەكەمیان لەبەرامبەر وەرگرتنی مووچەیەكی ساڵانە بەبڕی 18ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەكەی بۆ ماوەی ساڵێكی تر درێژ بكەنەوە   دووەمیشیان ئەگەر گەیشتنە رێككەوتن و گرێبەستەكەی تا ساڵی 2023 بۆ نوێكردەوە ئەوا بڕی 13ملیۆن یۆرۆ وەك مووچەی ساڵانە لە ریاڵ مەدرید وەربگرێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە