.
01:55 PM - 30/06/2020
نیس پارێزگاری لە تواناكانی ئەستێرەكانی دەكات
جولیان فۆرنیێی بەرێوبەری وەرزشی یانەی نیسی فەرەنسی باس لە پرۆژە نوێكانی یانەكەی دەكات كە لە ژێر چاودێری جیم رالكێفی وەبەرهێنەری بەریتانی و خاوەنداری كۆمپانیای ئینیۆس ئەنجامدەدرێت و ئامانجی ئەوەیە لە ماوەیەكی كورت مەوادادا ركابەریی یانەی پاریس سان جێرمان بكات و باڵادەستی ئەو یانە پاریسیە نەهێڵێت.
لە لێدوانێكیشدا بەرێوبەری وەرزشی یانە فەرەنسیەكە ووتی : جیاوازی ئێستا و رابردوومان بەهۆی باشبوونی بارودۆخی داراییمان ئەوەیە لە ماوەی داهاتوودا پارێزگاری لە تواناكانی یاریزانەكەنمان بكەین و بەو یاریزانە باشانەی لە پێكهاتەكەمان بوونیان هەیە و لە ژێر سەرپەرشتی پاتریك ڤیێرای راهێنەر باشترین ئەنجام بەدەستبهێنین هەروەها لە چامپیۆنس لیگیش ركابەری بكەین و باڵادەستی پاریس سان جێرمان بەسەر تۆپی پێی فەرەنسا كۆتایی پێ بهێنین سەبارەت بەئاستی مۆرگان شنایدەرلینی یاریزانی یانەكەی .
فۆرنیێی ئاماژەی بەوەكرد : ئەو یاریزانە فەرەنسییە بەهرەیەكی تایبەتی هەیە و لە توانایدا رۆڵی سەركردە لە یاریگا بگێڕێت و یارمەتی یانەكەی لەبەدەستهێنانی باشترین ئەنجام بدات .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە