کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ماریۆ گۆمێز ئاسوودەیی خۆی لە یارمەتیدانی شتوتگارت دەربڕی

.

01:52 PM - 30/06/2020

ماریۆ گۆمێز ئاسوودەیی خۆی لە یارمەتیدانی شتوتگارت دەربڕی
ماریۆ گۆمێزی هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی  ئەڵمانیا كە لە ماوەی رابردوودا وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ راگەیاند ئاسوودەیی خۆی دەربڕی بەوەی یارمەتی یانەكەی لەسەركەوتن بۆ ریزی پلەیەكەكان داوە.
 ماریۆ گۆمێز لە دوایین یاری لە كاروانی وەرزشی خۆی لەگەڵ  شتوتگاری رۆژی یەكشەممەی رابردوو بەرامبەر یانەی دارمشتات گۆڵێكی تۆمار كرد و سەرباری دۆراندنی یانەكەشی بلیتێكی گەڕانەوەی بە یانەكەی بۆ ریزی پلەیەكەكان بەخشی و دوای تەنها یەك وەرز لە دابڕان جارێكی تر بە ركابەرییەكانی بۆندس لیگا شاد دەبێتەوە .
 گۆمێز كە 78 یاری نێودەوڵەتی بۆ مانشافت ئەنجامدا كاروانی وەرزشی خۆی وەك یاریزانی پیشەگەر لە ریزی یانەی شتوتگارت دەستپێكرد و یارمەتی یانەكەشی لەبەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی بۆندس لیگا لە وەرزی 2006 بۆ 2007دا  دواتر رووی لە یانەی بایرن میونشن كرد و لەگەڵ یانە باڤارییەكەشدا  دووجار  نازناوی بۆندس لیگا و جارێكیش نازناوی چامپیۆنس لیگی دەستبەر كرد  ئەمە جگە لەوەی لە ریزی یانەكانی فیۆرەنتینا و بیشیكتاش و ڤۆڵفسبۆرگ  یاری كردووە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە