کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دانی ئانگز بووەتە هەڕەشە لەسەر گۆڵكاری پریمەرلیگ

.

01:48 PM - 30/06/2020

دانی ئانگز بووەتە هەڕەشە لەسەر گۆڵكاری پریمەرلیگ
دانی ئانگز هێرشبەری یانەی ساوسهامپتۆن لەیاری یانەكەی لەبەرامبەر واتفۆرد لەهەفتەی 32ی پریمەرلیگ 2 گۆڵی تۆمار كرد كە بە 3 گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك یاریەكەیان بردەوە  بەو دوو گۆڵە .
 ئانگز كۆی گۆڵەكانی لەخولی ئینگلیزی بۆ 18 گۆڵ بەرز كردەوە و پلەی دووەمی ریزبەندی لیستی گۆڵكارانی گرتووە لەدوای جیمی ڤاردی هێرشبەری لیستەرسیتی كە خاوەنی 19 گۆڵە و گۆڵێكیش پێش هەریەكە لە محەمەد سەلاح  و ئیمیریك ئۆبامیانگ كەوتووە .
 بەپێی تۆڕی هەواڵی سكواكای تایبەت بەئامارەكان : دانی ئانگز تاكە یاریزانە لەم وەرزەی پریمەرلیگ لەدەرەوەی یاریگای خۆیان زۆرترین گۆڵی تۆمار كردبێت بە 10 گۆڵ  .
لای خۆیەوە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت ئاماژەی بەوەكردووە : ئانگز یەكەم یاریزانە لەیانەی ساوسهامپتۆن بگاتە 21 گۆڵ لەیەك وەرزدا لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتی یەكان لەدوای ریكی لامپارت كە لەوەرزی 2011بۆ2012 دا 31 گۆڵی تۆمار كرد  لەهەمان كاتدا تۆڕی هەواڵی ئۆپتا بۆ ئامارەكان دەڵێت : ئانگز نەیتوانیوە بگاتە ئەو ژمارە گۆڵە لەیەك وەرزدا لەدوای وەرزی  2013 بۆ 2014 كاتێك 26 گۆڵی بەدرێسی بێرنلی تۆمار كرد لە خولی پلەیەكی ئینگلتەرا  تۆڕی سكواكا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە : تەنها 3 یاریزان لە 5 خولە گەورەكەی ئەوروپا لەدەرەوەی یاریگای خۆیان 10 گۆڵ زیاتریان تۆمار كردووە بەبێ لێدانی پەناڵتی ئەوانیش لیڤاندۆڤسكی بە 15 گۆڵ و تیمۆڤێرنەر 11 گۆڵ و دانی ئانگز بە 10 گۆڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە