کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەریم بنزیما ژمارەیەكی ناوازەی لەدوای میسی و سوارێز تۆماركرد

.

01:42 PM - 30/06/2020

كەریم بنزیما ژمارەیەكی ناوازەی لەدوای میسی و سوارێز تۆماركرد
  كەریم بنزیمای فەرەنسی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید بەئاست بەرزی خۆی سەركردایەتی بردنەوە قورسەكەی یانەكەی كرد لەبەرامبەر ئیسپانیۆل بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر  بنزیما هاوكاری كرد لەدروست كردنی تاكە گۆڵی یاریەكە و بردنەوەی یانەی شاهانە كە كاسیمیرۆی بەرازیلی تۆماری كرد .
 بەپێی تۆڕی هەواڵی ئۆپتای تایبەت  بەئامارەكان : بنزیما سێیەم یاریزانە لەخولی ئیسپانی دوو ژمارە لە گۆڵ تۆمار كرد و دروست كردن بەناوی خۆی دەنوسێت  كەریم بنزیما 22 گۆڵی تۆمار كردووە و 10 گۆڵیشی دروست كردووە بەدرێژایی ئەم وەرزە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتی یە جیاوازەكان .
 باسی لەوەشكردووە : بنزیما لەدوای لیۆنێل میسی و لویس سوارێزی یاریزانانی بەرشەلۆنە دێت كە ئەوەی یەكەمیان 26 گۆڵ و 21 ئەسیستی هەیە و دووەمیشیان خاوەنی 16 گۆڵ و 11 ئەسیستە  لای خۆیەوە رۆژنامەی سپۆرت دەڵێت: ژمارەكانی بنزیما كلیلی سەرەكی ریاڵ مەدرید بوو تا تاك لایەنە بچێتە لوتكەی ریزبەندی لالیگای ئیسپانی  بەتایبەت كە لەژێر سەرپەرشتی زێنەدین زێدانی راهێنەری ئاستێكی كەم وێنە پێشكەش دەكات 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە