کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوا لەسەرۆكی ئەمریكا دەكرێت بەكار هێنانی دەمامك بكاتە ناچاری

.

12:16 PM - 30/06/2020

داوا لەسەرۆكی ئەمریكا دەكرێت بەكار هێنانی دەمامك بكاتە ناچاری           

 ئاندرو كومۆ حاكمی ویلایەتی نیویۆرك سەبارەت بەبەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مەترسیەكانی هۆشداریداو ڕایگەیاند: پێویستە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیارێك دەربكات تیایدا هاوڵاتیان ناچار بكات لە شوێنە گشتیەكاندا دەمامك بەكاربهێنن، راشیگەیاند پێویستە خودی سەرۆكی ئەمریكا لەكاتی كۆبوونەوە و دەركەوتنەكانی بەبەردەوامی دەمامك بەكاربهێنێت تاوەكو هاوڵاتیان چاوی لێبكەن، حاكمی ویلایەتی نیویۆرك ئاماژەی بەوەشكرد جیاواز لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە تەنانەت ئەو ویلایەتانەش دژی بەكارهێنانی دەمامك بوون و دەیان ووت بەكارهێنانی پێویست نیە، ئێستا بۆچوونیان بەتەواوەتی گۆڕاوە و پشتیوانی لەبەكارهێنانی دەكەن،
لەوەڵامی ئەو داواكارییە كایڵ ماكنانی سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی ڕایگەیاند ترەمپ پێی وایە بڕیاری بەكارهێنانی دەمامك بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیارێكی تایبەتیە و كەوتۆتەوە سەر كەسەكە خۆی بەكاری بهێنێت یاخود نا.
ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان بەتۆماركردنی 2 ملیۆن و 600 هەزار كەس لەسەر ئاستی جیهان لەپلەی یەكەمی قوربانیانی كۆرۆنا دێت، تائێستا زیاتر لە 128 هەزار كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە