کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی جیهانی تیمێك ڕەوانەی چین دەكات

.

12:02 PM - 30/06/2020

تەندروستی جیهانی تیمێك ڕەوانەی چین دەكات 

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند بە مەبەستی ئاشكراكردنی ڕاستیەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو تیمێكی ڕێكخراوەكەیان سەردانی چین دەكات و تەئكیدیشی كردەوە كۆتایی هاتنی پەتای كۆرۆنا دیار نیەو ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش زیاتر بڵاودەبێتەوە و بۆتە ڕاستیەكی تاڵ.
تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوەكە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە بەشێكی زۆری خەڵك لەژێر هەڕەشەی تووش بوون بە ڤایرۆسەكەدان و ڕووبەرێكی فراوانیش بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە ئارادایە و دوای شەش مانگ لە دەركەوتنی ڤایرۆسەكە زیاتر لە 10 ملیۆن كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 500 هەزار كەسیش بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاند هەموومان دەیانەوێت لەو پەتایە رزگاریان بێت و بەردەوامی بە ژیان بدەن بەڵام ڕاستیە تاڵەكە ئەوەیە كۆتایی هاتنی ئەو ڤایرۆسە دیارنیە و سەرەڕای ئەو پێشكەوتنەی هەندێك وڵات بەدەستیان هێناوە پەتاكە لە بڵاوبوونەوەی بەردەوامدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە