کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە رانیە كەسێك كوژرا و دووانی تریش برینداربوون

.

12:00 PM - 30/06/2020

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە رانیە كەسێك كوژرا و دووانی تریش برینداربوون 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند شەوی رابردوو لە رووداوێكی تەقەكردن لەناو دوكانێكی مۆبیلیاتدا گەنجێكی تەمەن 30 ساڵ كوژراوە و دوو كەسی تریش كە تەمەنیان 38 ساڵ و 17 ساڵ بووە برینداربوون.
بە وتەی یەكێك لە بریندارەكان كە بۆ پۆلیس قسەی كردووە، لەلایەن كەسێكەوە لەسەر كێشەیەكی نێوان خۆیان لە ناو دوكانەكەیدا تەقەیان لێكراوە.
پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەش كرد دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراق فەرمانی دەستگیركردن بۆ تەقەكەرەكە دەركراوە ، هاوكات دوابە دوای رووداوەكەش كەسوكاری كوژراوەكە هەڵیانكوتایە سەر دوكانی تۆمەتبارەكە و سووتاندیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە