.
06:18 PM - 29/06/2020
بەڕێزان خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین مام ئەحمەد مەمەنداوا.
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین، مام ئەحمەد مەمەنداوا ، ناسراو بە ( مام ئەحمەدە خۆڵە) مان پێگەیشت. بۆ ئەو خەمە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و بەشداری خەمتانین.
مام ئەحمەد مەمەنداوا ، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و سەرەتاکان و دانەبڕاوی شۆڕشی نوێ بوو. لەساڵی ١٩٧٦ ژیانی پێشمەرگایەتی ھەڵبژارد و بەدرێژایی تەمەنی، ھەمیشە لەسەنگەری بەرگری و گەلەکەی مایهوه و ھەر لەو پێناوەشدا شەھید عەلی کوڕی بەخشی بە نیشتمان.
لەدەستدانی کەسایەتییەکی نیشتمان پەروەر و تێکۆشەرێکی دێرین، داخێکی سەختە، ھیوادارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت و رۆحی ھەڤاڵی کۆچکردووشمان شادبێت.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە