کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نزیكەی 4 ملیۆن تۆن گەنم لە جووتیارانی عیراق وەرگیراوە

.

04:36 PM - 29/06/2020

 (عەلاْ  جبوری) وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند: لە بەرهەمی دانەوێڵەی ئەمساڵ تا ئێستا بڕی 4 ملیۆن و 5 هەزارو 905 تۆن گەنم لە رێگەی سایلۆكانەوە لە تەواوی عیراقدا لەجووتیاران وەرگیراوە.
وتیشی: لەوبڕە گەنمەی وەرگیراوە   3 ملیۆن و 620 هەزارو 153 تۆنی لە جۆری پلە یەك بووەو 346 هەزارو 107 تۆنیش پلە دوو بووەو    39 هەزارو 645 تۆنیشیان بە پلە سێ‌ وەرگیراوە.
ئاماژەی بەوەشدا  كە بەبڕیاری حكومەتی عیراق هەر تۆنێك گەنمی پلە یەك بە 560 هەزار‌و  پلە دوو بە 480 هەزار دینار‌و   گەنمی پلە سێ‌ بە 420 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگیرێت.
ئاشكراشیكرد  كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە  كە یەكێكە لە پێكهاتەكانی وەزارەتەكەیان  لەسەرجەم لقەكانی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمدا بەشێوەیەكی ناوازەو بێ‌ وێنە كاردەكەن   لە دۆخێكدا كە خۆی لە مەترسیەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمادا دەبینێتەوە.
روونیشیكردەوە  كە لە سێ‌ پارێزگای ئەنبارو دیالەو سەڵاحەدین كاری پێویسیتان بۆ دیاریكردنی ماوەی كۆتایهاتنی وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لە جوتیاران  ئەنجامداوە  ئەمە لە كاتێكدا لە 5 پارێزگای تری عیراق و هەرێمی كوردستان پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوامی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە