کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی دزینی ئینتەرنێتەوە عیراق مانگاتە 3 ملیار دینار زەرەردەكات

.

04:33 PM - 29/06/2020

باسم ئەسەدی بەرێوەبەری گشتی گەیاندن و زانیاری لە وەزارەتی گەیاندنی عیراق ئاشكرایكرد  كە بەهۆی لێ دزینەكانی هێڵی ئینتەرێتەوە لە پارێزگای نەینەواوە بۆ هەرێمی كوردستان   مانگانە زیانی 3 ملیار دیناریان بەردەكەوێت.
وتیشی: لێ دزینەكانی هێڵی ئینتەرنێت لەرێگەی دانانی چەند بورجێكی نایاسایی و رێگە پێنەدراوەوەن  بەو هۆیەشەوە ئاستی خزمەتگوزاریەكە بۆ هاوڵاتیان وەك پێویست دەستەبەر ناكرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە   كە بەشێكی ئەو ئینتەرنێتەی دەدزرێت دەچێتە دەرەوەی وڵات و وەزارەتەكەشیان پلانی هەیە ئەو بورجە نایاساییانە لابەرێت و لەبریان بورجی تایبەت و رێگەپێدرا دابنێت   كە مۆڵەت پێدراوەو بەپێی مەرج و رێنماییەكانی وەزارەتەكەیان كاریان پێ‌ دەكرێت.
ناوبراو ئەوەشیخستۆتەروو  ئەگەر رێگری لەو دزینەی هێڵی ئینتەرنێت بكرێت ئەوا دەتوانرێت بە كوالێتیەكی باشتر ئەو خزمەتگوزاریە بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت و كێبركێش لەنێوان كۆمپانیاكاندا بۆ دابەزاندنی نرخ بهێنرێتە ئاراوەو وەزارەتەكەشیان باشتر دەوتوانێت چاودێریان بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە