کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكەكانی عیراق ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچە دەكەن

.

04:27 PM - 29/06/2020

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرایكرد  كە لەپاش بریاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بۆ خەرجكردنی بەپەلەی مووچەی فەرمانبەران   لەئێستادا سەرجەم بانكە حكومیەكان ئامادەكاری پێویستیان كردووەو چاوەروانی فەرمانی وەزارەتی دارایی دەكەن بۆ ئەوەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دابەش بكەن.
وتیشی: بانكەكان لە چاوەروانیدان لەلایەن وەزارەی داراییەوە, زانیاریەكانی بڕی مووچە بخرێتەسەر كارتە ئەلیكترۆنیەكان و پێشبینیش دەكەن ئەو كارە لەماوەی 24 سەعاتی داهاتوودا بە كۆتابێت.
جێی ئاماژەیە  ئەم مانگە خەرجكردنی مووچەی فەرمانی عیراق بەراورد بە مانگەكانی رابردوو كەمێك لە وادەی دیاریكراوی خۆی دواكەوتوو  هۆكارەكەشی دەگەرێتەوە بۆ  تاوتوێكردنی ئەو پیشنیازە جیاوازانەی بۆ زیادكردنی بڕی داهاتەكان خرانەروو لەنێویشیاندا پێشنیازی كەمكردنەوەی رێژەیەك لە مووچەی فەرمانبەران و وەرگرتنی قەرزی دەرەكی و ناوخۆیی   تا سەرئەنجام لە پەرلەمانی عیراق رەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی‌و دەرەكی دراو حكومەتیش پێشنیازەكانی تری تاییەت بە كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە