کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان سیتی بلیتێكی قۆناغی نیوەی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرای مسۆگەركرد

.

02:02 PM - 29/06/2020

هەروەها لە دوا رووبەروو بوونەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلیتەرا   یانەی مانچستەرسیتی لە یاریگای سانت جەیمس پارك بووە میوانی یانەی نیوكاسڵ یونایتد   هەر لە سەرەتاوە یاریزانانی یانەی مان سیتی فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 37 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژماركردن و كیڤین دی برۆینیش توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی تۆماركرد و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە مایەوە   لە گێمی دووەمیشدا یاریزانانی یانەی میوان لەسەر پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی 68 یشدا رەحیم ستێرلینگ گۆڵی دووەم و دڵنیایی یانەكەی تۆماركرد و سەرەنجامیش یانەی مانچستەرسیتی بە 2 گۆڵی بێ وەڵام یانەی نیوكاسڵ یونایتدی دووچاری شكست كرد و دوا بلیتی قۆناغی نیوەی كۆتایی جامەكەی بەدەست هێنا   دوا بە دوای سەرجەم یارییەكانی قۆناغی هەشتی جامەكەش   تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا راكێشرا   كە هەردوو یانەی مانچستەریونایتد و چێڵسی بەیەك دەگەن و یانەی مانچستەرسیتیش رووبەرووی یانەی ئارسناڵ دەبێتەوە و واش بڕیارە یارییەكانی ئەو قۆناغەش لە رۆژانی 18  و 19 ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە