کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چێڵسی بەرامبەر لیستەر سیتی براوەبوو

.

02:01 PM - 29/06/2020

لەیارییەكی تری قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی یانەكانی ئینگلتەرادا  هەردوو یانەی لیستەرسیتی و چێڵسی لەیاریگای وۆكەرز بەیەكگەیشتن    لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دەدا  بەڵام لەگێمی یەكەم سودیان لەو هەلانە وەرنەگرت كە بۆیان دروستبوو   ئەو گێمەش بەبێ گۆڵ تەواو بوو   لەگێمی دووەم یاریزانانی چێڵسی باشتر دەركەوتن و ئاستێكی بەرزیان نواند  لەدەقیقەی 63 رۆس باركلی ئەو یانەیەی كردە خاوەن گۆڵێك  لەدوای ئەو گۆڵەش هەوڵی یانەی لیستەر سیتی بۆ هاوسەنگكردنەوە و گۆرینی ئەنجامەكە دەستیپێكرد   بەڵام سەركەوتوو نەبوون و ئەنجامەكەش تا دوا فیكەی ناوبژیوان وەك خۆی مایەوە   لەكۆتایدا یانەی چێڵسی یارییەكەی بەو تاكە گۆڵە لەبەرژوەندی خۆی كۆتایی پێهێنا و توانی بلیتێكی گەیشتنە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتییەكە دەستەبەر بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە