کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارسناڵ گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی

.

01:59 PM - 29/06/2020

یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی یانەكانی ئینگلتەرا كۆتاییهات  لەمیانی یارییەكی ئەو قۆناغەدا یانەی شیفێڵد یونایتد لەیاریگای برامۆ لین میوانداری یانەی ئارسناڵ-ی كرد   لەگێمی یەكەم یاریزانانی یانەی ئارسناڵ بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و بالادەستبوون توانیان ئەو گێمە بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بەسودی خۆیان تەواو بكەن و گۆڵەكەش نیكۆلاس پیپی لەدەقیقەی 25 تۆماری كرد   كاتێك ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژماركردن   لەگێمی دووەم هەوڵی یاریزانانی هەردوو یانە بۆ تۆماركردنی گۆڵ زیاتر بوو  لەدەقیقەی 87 یانەی شیفێڵد لەهاوسەنگكردنەوەی ئەنجامەكە سەركەوتوو بوو  كاتێك دیڤید ماك گۆلدریك گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد    لەبەرامبەردا یانەی ئارسناڵ گوشارێكی زۆریان بۆ گۆرینی ئەنجامەكە دروستكردبوو توانیان سەركەوتوو بن  كاتێك لەدوا سات و لەدەقیقەی 90دا دانی سیپایۆس گۆڵێكی بەنرخ و گرنگی پێبەخشین   لەكۆتایدا یانەی ئارسناڵ یارییەكەی بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە و بلیتێكی گەیشتنە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەدەستهێنا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە