کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چین هەواڵێكی ئەرێنی لەبارەی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا رادەگەیەنێت

.

08:48 PM - 28/06/2020

كۆمپانیایەكی نیشتمانی چین تایبەت بە پەرەپێدانی ڤاكسینی دژ بە نەخۆشییە گواستراوەكان تەئكیدی لەوە دەكاتەوە كە ئەنجامی تاقیكردنەوەی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا لەسەر مرۆڤ زۆر ئەرێنی بووە.
لەو بارەیەوە كۆمپانیای نیشتمانی زیندەتەكنەلۆجیای چین لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد ، ئەو ڤاكسینەی پەرەیان پێداوە بۆ چارەسەركردنی كۆرۆنا لە قۆناغی تاقیكردنەوە لەسەر مرۆڤ زۆر كاریگەر بووە و پێدەچێت باشترین ڤاكسین بێت تا ئێستا لە جیهاندا بۆ كۆرۆنا پەرەی پێدرابێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە  بەیاننامەیەكدا سەبارەت بەهەوڵە جیهانییەكان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا ، تەئكیدكردەوە كە هەنگاوی زۆر جددی و گرنگ لەبارەی بەرهەم هێنانی ئەو ڤاكسینە ئەنجام دراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە