کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان یونایتد خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا

.

03:49 PM - 28/06/2020

یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا دەستیان پێكرد و لە یەكەم رووبەرووبوونەوەی ئەو قۆناغەشدا  یانەی مانچستەریونایتد بووە میوانی یانەی نۆریچ سیتی  لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان بۆ دروست بوو  بەڵام لە تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان سەركەوتوو نەبوون و لەو گێمەشدا بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات  لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی مان یونایتد باڵادەست بوون و لە دەقیقەی 51 یشدا ئۆدیۆن ئیگالۆ بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆماركرد  بەڵام خۆشی ئەو گۆڵە زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 75 دا تۆد كانتۆیل  ئەنجامەكەی بۆ یانەی خاوەن یاریگا هاوسەنگ كردەوە  لیە پێش تەواو بوونی كاتی یاسایی یاریەكەش بە تەنها دەقیقەیەك ناوبژیوان تیم كۆسی یاریزانی یانەی نۆریچی بە كارتی سوور كردە دەرەوە  هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لە دوو گێمی زیاد كراودا یاریزانانی یانەی مان یو كۆنترۆڵی نێو یاریگا بگرتە دەست و لە دەقیقەی 118 شدا هاری ماگوایەر گۆڵی دووەم و بردنەوەی بەخشیە یانەكەی  بەو بردنەوەیەش یانەی مانچستەریونایتد خۆی گەیاندە قۆناغی نیوەی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە