.
03:48 PM - 28/06/2020
لە یارییەكی تری هەفتەی 28ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا كالیاری لە یاریگای خۆی پێشوازی لە تۆرینۆ كرد و دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرزیش توانیان یاریەكە بە ئەنجامێكی گەورە و بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە چوار گۆڵەكەی یانەی كالیاری ناهیتان ناندێز لە دەقیقەی 12 و جیۆڤانی سیمیۆنی لە دەقیقەی 17 و رادیا ناینگۆلان لە دەقیقەی 46 و جواو پیدیۆ لە دەقیقەی 69 و بە لێدانی سزا تۆماریان كرد دوو گۆڵەكەی یانەی تۆرینۆی میوانیش جلیسۆن بریمەر لە دەقیقەی 60 و ئەندریا بیلۆتی لە دەقیقەی 65 دا تۆماریان كرد بەو ئەنجامەش بۆ پلەی نۆیەمی ریزبەندی خولەكە سەركەوت و تۆرینۆش لە پلەی چواردەیەمی ریزبەندی مایەوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە