کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پلازمای پیاوان رێژەیەكی زیاتری دژە تەنی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدایە

.

01:33 PM - 28/06/2020

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی پسپۆڕانی بەریتانیا دەركەوتووە پیاوان زیاتر مەترسیان لەسەرە لەكاتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا، هەربۆیە جەستەیان رێژەیەكی زیاتر لەدژەتەنی ئەو ڤایرۆسە بەرهەم دەهێنێت بەراورد بە ژنان.
بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە پلازمای پیاوانی چاكبۆوە لەڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانرێت زیاتر سوودبەخش بێت بۆ رزگاركردنی ژیانی تووشبووانی نوێ ، هەربۆیە پسپۆڕانی بەریتانی داوایان لەپیاوانی چاكبۆوە كرد پلازما ببەخشن بۆ بەكارهێنانی لەو لێكۆڵینەوانەی ئامانجیانە چارەسەرێك بۆ پەتاكە بدۆزنەوە.
خزمەتی تەندروستی نیشتمانی لەبەریتانیا لەنیسانی رابردووە دەستی كردووە بەوەگرتنی پلازمای كەسانی چاكبۆوە لەڤایرۆسی كۆرۆنا و لە 43%ی پیاوانی چاكبووە رێژەیەكی زیاتر لەدژەتەن لەپلازماكەیان هەبووە كە بەشی ئەوەی كردووە لەتاقیكردنەوە بەكاربهێنرێت لەكاتێكدا ئەو رێژەی لای ژنان لە 29% بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە