کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی كۆدەبێتەوە

.

04:56 - 27/06/2020

 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پرسە هەنوكەییەكان كۆدەبێتەوە.
فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند: سبەینێ كۆبونەوەی سەركردایەتی ئەنجام دەدرێت و تێیدا دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغدا تاوتوێ دەكرێن.
روونیكردەوە: پرسی مووچەی فەرمانبەران و لامەركەزی بۆ پارێزگاكانی هەرێم و سیاسەتی حكومەتی هەرێم و چاكسازی و پەیوەندی نێوان حزبەكان، بەتایبەت یەكێتیی لەگەڵ حزبەكانی تر و شێوەی ڕێكخستنەوەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، پرسی گرنگی كۆبونەوەكە دەبن.
فەرید ئەسەسەرد وتیشی: لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی لەزاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە گوێبیستی دوا گۆڕانكاریی پرسەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق دەبن، كەبێگومان یەكێتیی هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو پرسانە هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە