کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

.وەفدی یەكێتیی لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی كۆدەبێتەوە

.

04:44 PM - 27/06/2020

 لەچوارچێوەی پلانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆبونەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان، وەفدی باڵای یەكێتیی بەسەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامێتی ڕزگار عەلی ئەندامی دەستەی كارگێڕی و د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونەوە، بەپێی زانیارییەكانیش كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێی دواین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە