کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی ستایشی هاوكارییەكانی ئیمارات دەكات

.

10:01 PM - 26/06/2020

لاهور شێخ جەنگی ستایشی هاوكارییەكانی ئیمارات دەكات   

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە تویتێكدا هاوكارییەكانی ئیماراتی بۆ سلێمانی بەرزنرخاند و رایگەیاند : سوپاسی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی و شێخ محەمەد بن زاید ئەلنهەیان دەكەم بۆ هەماهەنگی و هاوكاریكردنی سلێمانی لەم دۆخە سەختەی مامەڵە لەگەڵ كۆڤید 19 دەكەین .
  راشیگەیاندووە : ئەو بەخشش و هاوكارییە ناردوتانە هاوكاری كەرتی تەندروستیمان و كارمەندانی دەكات لە ئەركەكانیاندا .

 ئەمڕۆ دەوڵەتی ئیمارات لە رێگەی فڕۆكەیەكی تایبەتەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە هاوكاری دەزگای مرۆیی مام بڕێكی زۆر هاوكاری گەیاندە شاری سلێمانی كە هاوكارییان پێكهاتوون لە پێداویستییەكانی خۆپارێزی و ئامێری پشكنینی كۆرۆنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە