کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راگەیەندراوی فراكسیۆنی ی.ن.ك لەبارەی بۆردومانەكەی توركیا

.

11:16 AM - 26/06/2020

راگەیەندراوی فراكسیۆنی ی.ن.ك لەبارەی بۆردومانەكەی توركیا


فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیەندراوێكی دەربارەی بۆردومانەكەی توركیا بۆ سەر سەیرانگەی كونەماسی بڵاوكردەوە كە ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە و تێیدا رایگەیاند بۆردومانەكە پێشێلكردنی سەروەری عیراق و رێزنەگرتنی ئەو وڵاتەیە لەو یاداشتە ناڕەزاییانەی حكومەت تەسلیمی باڵیۆزی توركیای كردن.
 داواشی لە سێ سەرۆكایەتییەكە كرد كە بە پەلە وەڵامێكی توندی توركیا بدەنەوە و ئەمجارە بە جدی لە روویدا بوەستنەوە بۆ راگرتنی دەستدرێژییەكان.
هاوكات فراكسیۆنی یەكێتی داواشی لە وەزارەتی دەرەوە و نوێنەری عیراق لە ئەنجومەنی ئاسایش كرد كە داوای كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایش بكەن بۆ راگرتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان لە ناو خاكی عیراق و بڕیارێكیش بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو مەدەنییانە دەربكات كە دەبنە قوربانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان.
هەر لە درێژەی راگەیەندراوەكەدا فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەی بەوەش كرد پێویستە لیژنەیەكی یاسایی پێكبهێندرێت بۆ تۆماركردنی سكاڵا لەسەر توركیا لە دادگا نێودەوڵەتییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە