کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سۆسیال دیموكراتی سوید كۆبوونەوە

.

09:34 PM - 25/06/2020

د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان لەگەڵ سەركەوت محەمەد غەفور ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەرێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لەگەڵ یوهان هاسێل بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی سۆسیال دیموكراتی سوید و بە بەشداری سەركان كوێسە پەرلەمانتاری سوید لە لیستی سۆسیال دیموكرات و كادیر كەسیرگە پارێزگاری ئۆپۆزیسێۆن و تۆماس كارڵهێد بەرپرسی بەشی پرۆژەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریكا لە دامەزراوەی ئۆڵف پاڵمە سەنتەر كۆبوونەوە
لە كۆبوونەوەكەدا كە هەریەك لە د. تەها حەمەد ئەمین خدر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و سەمیر ئەمین نوێنەری ی.ن.ك لە وڵاتی سوید بەشداری كۆبوونەوەكە بوون، باس لە دواین گۆڕانكاری كوردستان و ناوچەكە كرا، هەروەها بەرنامە و پلانی نوێی یەكێتی روونكرایەوە كە لە دوای سەركەوتنی كۆنگرەوە هەنگاوەكان بە چ ئاقارێكدا نراوە، هەروەها باس لە رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا و تەئكیدكرایەوە كە هەماهەنگی هەبێت لە نێوان هەردوولادا بۆ ریگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتر ئەو پەتایە.
هەر لەو ڤیدیۆ كۆنفراسەدا حزبی سۆسیال دیموكراتی سوید باسی پەیوەندی مێژووی خۆیان كرد لەگەڵ یەكێتی و ستایشی رۆڵی گەورەی سەرۆك مام جەلال-یان كرد لە بنیادنانی ئەو پەیوەندییانە و كاریگەری سەركردایەتی جەنابیان لەسەر ناوچەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە