سبەینێ لینكی فۆڕمی دامەزراندنی 250 كەس لە هەڵەبجە چالاك دەكرێت
سبەینێ پڕۆسەی دامەزراندنی 250 كەس لە پارێزگای هەڵەبجە دەچێتە قۆناغێكی نوێوە.
لیژنەی باڵای پرۆسەی دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، لینكی فۆڕمی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ 250 كەس لە سنووری پارێزگاكە چالاك دەكرێت. لیژنەكە تەئكیدی لەوەشكردەوە، پڕۆسەكە بە شێوەیەكی كراوە دەبێت و هەموو ئەو كەسانەی مەرجە یاساییەكانیان تێدایە، مافی ئەوەیان هەیە فۆڕمەكە پڕبكەنەوە و بەشداری لە كێبڕكێكەدا بكەن.
لەبارەی رێكارەكانەوە، لیژنەی باڵا حەوت مەرجی سەرەكیی بۆ پێشكەشكاران دیاری كردووە. یەكێك لە مەرجە گرنگەكان ئەوەیە كە ئەو كەسەی فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە، پێویستە پێشتر لە هیچ فەرمانگەیەكی حكومی دانەمەزرابێت و سوودمەند نەبووبێت. هەروەها ئاماژە بەوە كراوە كە تەمەنی داواكار نابێت لە 40 ساڵ زیاتر بێت، ئەمەش بۆ ڕەخساندنی هەلی زیاتر بۆ گەنجانی ناوچەكە.