پلەكانی گەرما لە هەشت پارێزگای عیراق نزیك دەبنەوە لە نیوەی پلەی كوڵان

کوردستان 12:02 PM - 2026/06/09

بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسی عیراق، سبەینێ پلەكانی گەرما لە 8 پارێزگای وڵاتەكە نزیكدەبنەوە لە نیوەی پلەی كوڵان واتا " 50 پلەی سیلیزی".
دەستەی كەشناسی عیراق لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی چوارشەممە كەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی باكوور و پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە رۆژی پێشوو كەمێك بەرز دەبنەوە.

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەینێ لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق بەم شێوەیە دەبێت، سلێمانی و دهۆك 38 پلە، هەولێر 40، نەینەوا 42، كەركوك و سەڵاحەدین 43، بەغداد، دیالە و ئەنبار 44 پلەی سیلیزی دەبن، هەروەها  كەربەلا و بابل 45، واسیت، دیوانییە و نەجەف 46، میسان و زیقار و موسەننا و بەسڕە 47 پلەی سیلیزی دەبن .

ئەوەش خراوەتەڕوو، رۆژی پێنجشەممە كەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبن و لە ناوچەی باكووریش كەمێك بەرز دەبنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو