کۆمیسیۆن: دابەشکردنی پارەی کارمەندانی دەنگدان دەستپێدەکات

کوردستان 03:25 PM - 2026/02/20


ئۆفیسی پارێزگای سلێمانیی سەر بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە وەک کارمەندی رۆژی دەنگدان بەشدارییان کردووە، پرۆسەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانیان دەست پێ دەکات.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/٢٢، کارمەندان دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی ماستەرکارتی تایبەت بە پاداشتەکانیان.

مەرج و پێداویستییەکان بۆ وەرگرتنی کارتەکە، پێویستە کارمەندان ئەم بەڵگەنامە ڕەسەنانەیان پێ بێت:
١. کارتی نیشتمانی.
٢. کارتی دەنگدان.

ناوەندەکانی تۆمارکردن لە تەواوی رۆژەکانی هەفتەدا کراوە دەبن، جگە لە رۆژانی (هەینی و شەممە)، لە کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی تاوەکو ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ پێشوازی لە کارمەندان دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو