داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 11 ملیار دینارە

کوردستان 10:43 AM - 2026/02/20


سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندنەکە، داهاتی یەک هەفتەی ئەو ناوچانە لە رۆژی 14/2/2026 تا 20/2/2026، بڕی 11 ملیار و 660 ملیۆن و 306 هەزار و 700 دینار بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەم سایتە، شێوازی کۆکردنەوەی داهاتەکە بە جۆرێک بووە کە 82%ی بە شێوەی نەختینە (کاش) بووە، لە کاتێکدا 18%ی کۆی گشتی داهاتەکە بە شێوەی چەک تۆمار کراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو