کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێكی بەپەلەی لە بارەی ئاڵۆزییەكانی هەرێم بڵاوكردەوە

.

10:10 AM - 10/10/2015

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی پەیامێك سەبارەت بە گرژی  و ئاڵۆزییەكانی قەڵادزێ‌ بڵاودەكاتەوە و داوا دەكات  هاوڵاتیان دەرفەتێكی تر بدەن بە لایەنە سیاسییەكان  بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان. لەپەیامەكەیدا كۆسرەت رەسوڵ ئاماژە بەوە دەكات: كە عێراق بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی بە بارودۆخێكی نالەبار تێدەپەڕێ، سەرباری قەیرانەكانی (ئابووری، دارایی و ئەمنی) بابەتی تەنگژەی قەڵادزێ‌ و هاوشێوەكانی هەڕەشە لە ئەمن و ئاسایشی وڵاتەكەمان دەكات. ئەوەشدەخاتەڕوو: كە خۆپیشاندان و ئازادی رادەربڕین مافی هەموو كەسێكەو پاڵپشتی دەكەین، لەگەڵ ئەوەشدا بەكارهێنانی توندوتیژی كێشەكان چارەسەر ناكات، ئەوەش دەزانم كۆمەڵانی خەڵك متمانەیان بەلایەنە سیاسییەكان زۆر كەمبۆتەوە، چونكە 3 مانگە مووچەیان پێ نەدراوەو نەداری و هەژاری فشاری بۆ هێناون، بەڵام لێرەوە داواتان لێدەكەم دەرفەتێكی تر بدەن بە سەركردایەتی سیاسی بە ئومێدی گەیشتن بە ئەنجامێكی باش و چارەسەری كێشەكان بە گشتی. لە هەمان كاتدا داوا لە كەسی یەكەمی هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكەم بەراستی بێنە مەیدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان، چونكە هەموو پۆست و سەروەت و سامانی دنیا ناكاتە دڵۆپێك خوێنی گەنجێك كە لە رووداوێكی ئاوا نەخوازراو بڕژێت، بژی كورد، بژی كوردستان، نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی رێگای رزگاری گەلەكەمان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە