کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك

.

08:03 PM - 09/10/2015

رێكخراوی خۆراك‌و كشتوكاڵی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان رایدەگەیەنێت، لەمانگی ئەیلولدا نرخی خۆراك بەڕێژەیەكی كەم بەرزبۆتەوە، هەروەك پێشبینیەكانی بۆ بەرهەمهێنانی دانەوێڵە كەم دەكاتەوە. رێكخراوی فاو رایگەیاند: لەمانگی ئابدا نرخی خۆراك بەڕێژەیەكی زۆر دابەزینی تۆماركرد، بەڵام لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا نرخی خۆراك بەڕێژەیەكی كەم بەرزبوەوە، بەڵام هێشتا ئەم بەرزبونەوەیە ناگاتە ئەو ئاستەی لەهەمان مانگی ساڵی رابردوودا تۆماركراوە. دیاریكەری فاو كە مانگانە گۆڕانكاریەكانی نرخی دانەوێڵە‌و زەیت‌و شیرەمەنی‌و گۆشت‌و شەكر پێوانە دەكات، لەناوەراستی مانگی ئەیولدا 153 خاڵی تۆماركرد‌و خاڵێك زیاتری لەپێوانەی مانگی ئاب تۆماركرد، بەڵام بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو دیاریكەری فاو بەڕێژەی لەسەدا 18 پۆینت 9 دابەزی. هاوكات رێكخراوی فاو پێشبینیەكانی بۆ بەرهەمهێنانی دانەوێڵە كەمكردەوە‌و رایگەیاند: لەماوەی ئەمساڵدا بەرهەمی دانەوێڵە دەگاتە 2 ملیار‌و 534 تەن، ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر پێشبینی كردبوو، لەمساڵدا 2 ملیار‌و 540 تەن دانەوێڵە بەرهەم بهێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە