کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

.

07:49 PM - 09/10/2015

نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهان 52 دۆلاری تێپەڕاند‌و دامەزراوەیەكی راوێژكاری وزەش پێشبینی دەكات، نرخی بەرمیلێك نەوت تا كۆتایی ساڵی 2016 بگاتە 70 دۆلار‌. ماوەی چەند رۆژێكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە‌و لە مامەڵەكانی ئەمڕۆشدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 52 دۆلار‌و 75 سەنت، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی سووكی ئەمریكی 49 دۆلار‌و 70 سەنتی تۆماركرد.  هاوكات (بیرا ئینێرجی گروپ) بۆ راوێژكاریی وزە ئاشكرایكرد، بەهۆی گۆڕانكارییە سیاسیەكانی جیهان‌و زیادبونی خواست لەسەر كڕینی نەوت، پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ساڵی 2016 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بگاتە 70 دۆلاری ئەمریكی‌و لەساڵی 2017شدا بگاتە سەروی 75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك. بەوتەی شارەزایانی ئابووریش، ماوەی سێ‌ مانگە نرخی نەوت بەمشێوەیەی ئێستا بەرزبونەوەی بەخۆوە نەدیووە‌و هۆكاری ئەوەش بۆ گۆڕانكارییە سیاسیەكان لەسوریا دەگەڕێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە