کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لە 300 كەس لەحەویجە رفێندران و 19 كەسی لەرومادی گوولەبارانكران

.

07:03 PM - 09/10/2015

تیرۆریستانی داعش سەدان هاووڵاتی لەحەویجە و رومادی رفاند و گوولەبارانی كردن. تیرۆریستانی داعش زیاتر لە 300 هاووڵاتیان لەگوندی حەلواتی سەر ناحیەی زابی سەر بەقەزای حەویجە رفاند  و لەكاتی رەشبگیرییەكەشدا  پێكدادان لەنێوان دانیشووانی ناوچەكە و تیرۆریستانی داعش روویدا و بەهۆیەوە 3 تیرۆریستی داعش و دوو هاووڵاتی كوژران و تائێستا چارەنووسی رفێندراوەكانیش دیار نیە. لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی پۆلیسی ئەنبار ئاشكرایكرد لەدوای نوێژی هەینی تیرۆریستانی داعش 19 هاووڵاتیان لە ناوەڕاستی شارۆچكەی قائیم لەرۆژئاوای رومادی گوللەبارانكردووە بەتۆمەتی هاوكاری كردنی هێزە ئەمنیەكانی عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە