کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نێردەی تایبەتی ڕوسیا لەگەڵ سەركردەیە كورد كۆبوونەوە

.

06:57 PM - 09/10/2015

نوێنەری تایبەتی سەرۆك كۆماری ڕوسیا لەگەڵ ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیەدە لە پاریس كۆبونەوە . وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند : ڕۆژی پێنچشەمە  میخائیل بۆگدانۆڤ نێردراوی تایبەتی ڤلادیمیر پوتین سەرۆك كۆماری ڕوسیا لە شاری پاریس لەگەڵ ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی  پارتی دیموكراتی  پەیەدە كۆبوەتەوە و تاوتوێی بارودۆخی سوریا و بەرەكانی شەڕ و مافی هاووڵاتیان و مافی كەمایەتییە ئایینی و نەژادییەكانیان كردووە لە سوریا. هاوكات بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە تەرخان كرابوو بۆ تاوتوێكردنی رێگەكانی بەرەنگاربوونەوەی داعش و گروپە تیرۆرستییەكانی دیكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە