کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خۆپیشاندان و ناڕەزای لە هەولێر ڕوو لە زیاد بوونە

.

06:43 PM - 09/10/2015

ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە ناحییەی عەنكاوەی سەر بە هەولێر بەڕێوەچوو. دانیشتوانی ناحییەی عەنكاوە لە خۆپیشاندانێكدا ناڕەزاییان بەرامبەر ئیدارەی ناحییەكەیان دەربڕی و داوای باشكردنی خزمەتگوزارییان كرد. هاوكات خۆپیشاندەران داوای لابردنی بەڕێوبەری ناحییە كەیان كرد و بە هۆكاری سەرەكی كێشەكانی ناحییەكەیان  ناو برد. ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی شارەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو هاوڵاتیان داوای چارەسەری قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان و پێدانی مووچە دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە