کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا ئەو كردەوانە هەڕەشە لەناوچەكە و خودی رووسیا دەكات

.

06:38 PM - 09/10/2015

وەزیری بەرگری ئەمریكا رایدەگەیەنێت كردەوە سەربازییەكانی رووسیا هەڕەشە لەناوچەكە و خودی مۆسكۆ دەكات. ئاشتۆن كارتەر وەزیری بەرگری ئەمریكا لەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ هاوتا بەریتانیەكەی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا رایگەیاند: واشنتۆن چەند ئاماژەیەكی لەلایە كە مووشەكە رووسیەكان ئامانجەكەیان لەسوریا نەپێكاوە و لەناو ئێراندا كەوتوونەتە خوارەوە. وەزیری بەرگری ئەمریكا وتیشی: كردەوە سەربازییەكانی رووسیا لەسوریا هەڕەشە لەناوچەكە و خودی رووسیاش دەكات. لای خۆیەوە مایكڵ فالۆن وەزیری بەرگری بەریتانیا وتیشی: دەستوەردانی سەربازیی رووسیا لەسوریا دەبێتە هۆی زیاتر تێكدانی بارودۆخی ئەو وڵاتە و هیچ شتێك لەجەنگی دژی داعش ناگۆڕێت..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە