کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاجی كاروان: دەستم لەكاركێشایەوە و مووچەی خانەنشینی وەردەگرم

.

04:14 PM - 09/10/2015

دوای ئەوەی بڕیاری دەستی لەكاری پەرلەمانتاری كێشایەوە حاجی كاروان رایدەگەیەنێت، مووچەی خانە نشینی پەرلەمان وەردەگرم. حاجی كاروان، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ سایتی خەندان رایگەیاند: من بۆ ئەوە دەستم لە كاری پەرلەمانی نەكێشاوەتەوە كە ئەگەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بچێتەوە پەرلەمان نیساب تەواو نەبێت، ئەگەر بمویستایە ئەو كارە بكەم پێشتر دەمكرد , سەبارەت بەوەرگرتنی مووچەی خانەنشینی پاش دەست لەكاركێشانەوەی لە كاری پەرلەمانتاری رایگەیاند دوای دەست لەكار كێشانەوەم مووچەی خانەنشینی پەرلەمان وەردەگرم، ئەگەر دوو ساڵی دیكەش تەواو بكەم مووچەی خانەنشینی هەر دەبێت وەردەگرم، لەڕوی مادیشەوە حكومەت قازانجێتی چونكە بەشێكی مووچە و پارەی پاسەوان و هەندێك پارەی دیكە دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت . ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر من بۆ پارە ئەم كارەم بكردایە، ئەوا ئەمامەوە و پارەیەكی زۆرترم وەردەگرت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە